سی و دووەم: دوو سەودای بەرەڵا
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
839 بینین
1
وەکو خەمێکبەهەنگاوە گورجەکانت
هۆڵی بەردەمی ژوورەکەم
ئەنجن... ئەنجن کە
وەکو تاسەی
پڕ لە خۆزگەی چاوەکانت
سەرنجە کتوپڕەکەم
بەنیگا
دەرزی ئاژن کە
لانەوازیم
هەزار هێندە
لانەواز و
شێت و ون کە
2
لە دوو تاقگەینیگای کاڵی چاوەکانتا
لە برژانگی
جوان چنراوتا
بەئاشکرا و بەدزییەوە
ماسی هەموو حەزەکانم
گل بەرەوە
جوانێ کاڵە خەم نۆشەکەم
خاتوونە خەم فرۆشەکەم:
چی لە تۆیە!!
ماسییەکانم
بکە بەشوڵکی بییەوە
جێم بهێڵە
منیش دوای تۆ
هەنگاوەکانتم چنییەوە
کڵافەیەک پەند و خەم بوون
دڵم خستییە ناو دڵییەوە