سی و یەک: نەرمە، لەنجەکەت نەرمە
لە کتێبی:
عیشقی بێ نەخشان
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
853 بینین
نیگای هەڵپەڕکێت گەرمە
جوانێ ئیتر لەبەرچی!
سەرکوڵمت پڕ لە شەرمە؟!
قەزات لە ماڵم کەوێ
کوێراییی شەرم دایە
کەوا توخنت دەکەوێ!
شایییە، چۆپیە، فەرموو
بە فەقیانە شۆڕەکەت
ئاگر بەربەرە مردوو
بە، شان، هەڵی تەکێنە
با شێتگیر بن دەستەی کوڕ
ئاگر لە سەریان بەربێ
وەک نەوتی بابە گوڕگوڕ
بە عەرەقی گۆناکەت
بەردیش دڵی نەرم بێ
نیگای هەڵپەڕکێت گەرمە
خاتوونی من لەبەر چی
شیعری تۆ تاجی سەرمە!
جوانێ ئیتر لەبەرچی!
سەرکوڵمت پڕ لە شەرمە؟!
***
شایییە و شەرمی ناوێقەزات لە ماڵم کەوێ
کوێراییی شەرم دایە
کەوا توخنت دەکەوێ!
***
سەرچۆپێکەم لێ بگرەشایییە، چۆپیە، فەرموو
بە فەقیانە شۆڕەکەت
ئاگر بەربەرە مردوو
بە، شان، هەڵی تەکێنە
با شێتگیر بن دەستەی کوڕ
ئاگر لە سەریان بەربێ
وەک نەوتی بابە گوڕگوڕ
***
شۆڕەکچ ڕەشبەڵەک گەرم بێبە عەرەقی گۆناکەت
بەردیش دڵی نەرم بێ
***
نەرمە لەنجەکەت نەرمەنیگای هەڵپەڕکێت گەرمە
خاتوونی من لەبەر چی
شیعری تۆ تاجی سەرمە!