سی و سێیەم: شیرین

از کتاب:
عیشقی بێ نەخشان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  854 مشاهده
تۆ ناسکی شیرین گیان، وەکو خەونی دڵداران
ئەز چۆن دڵت بێشێنم! تاوانە، وەڵڵا، تاوان!
تۆ هۆزانی و پێ دەگری، تۆ گوڵیت و هەڵدەفری
کە دەگەیتە باوەشم، خەم خۆی دەکوژێ، لە تاوان
تۆ ئەو خەونەی دێیتە دی، تۆ بەهەشتی سەر عەردی
دڵدار، بێ تۆ، ژیانی، بێهوودەیە و بێ ئامان
تۆ جوانی وەک هەڵپەڕکێ، نازداری وەکو بووکێ
سەرچۆپیی شایی بگرێ، لە گوندێکی کوردستان
تۆ ناسکی شیرین گیان، وەکو خەونی دڵداران
ئەز چۆن دڵت بێشێنم، تاوانە، وەڵڵا، تاوان
ئەم شیعرەم بۆ گۆرانیبێژێکی سەر بە دیالێکتی کرمانجی ژووروو دانا، وەک پرۆژەیەک بۆ تێکەڵکردنی هەردوو دیالێکتی ژووروو-خواروو. بەڵام پاشان لە هەنگاوەکەش و لە گۆرانیبێژەکەش پەشیمان بوومەوە و نەمدایە.