بەها
از کتاب:
خەونی سەما دژەکان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
1 دقیقه
786 مشاهده
نرخی من.. نرخی میللەتە
نە پارەیە، نە کورسییە، نە کۆشکە، نە ئۆتۆمبیلە
نە دەعوەتە
نە ناردنە ئەوروپایە
نە بەخشینی پلەوپایە
نە مەدح و فووپیاکردنە نە دۆلارە
نە لە ئێستگە باسکردنە، نە هەڵدانە وەک کۆلارە
نرخی من... نرخی میللەتە
نرخی خاک و نەتەوەیە
نرخی ئەم گەلە چەوساوە کڵۆڵەیە
من ئەم خاکە جێ ناهێڵم
وەک تیا ژیام
وەهاش سەربەرز تیای دەمرم
نرخی من نرخی میللەتە
ببوورن لێم کە نیشانم
قوڵپی خوێنی گەرووی منداڵێکی کوردە
لە هەڵەبجە
کە بە گەردوونی وت گەوجە
وا من گوناهبارم تەنیا..
بەڵام چی بکا هەڵاڵە و بەیبوون و وێنجە؟!
نە پارەیە، نە کورسییە، نە کۆشکە، نە ئۆتۆمبیلە
نە دەعوەتە
نە ناردنە ئەوروپایە
نە بەخشینی پلەوپایە
نە مەدح و فووپیاکردنە نە دۆلارە
نە لە ئێستگە باسکردنە، نە هەڵدانە وەک کۆلارە
نرخی من... نرخی میللەتە
***
نرخی من.. نرخی میللەتە..نرخی خاک و نەتەوەیە
نرخی ئەم گەلە چەوساوە کڵۆڵەیە
من ئەم خاکە جێ ناهێڵم
وەک تیا ژیام
وەهاش سەربەرز تیای دەمرم
نرخی من نرخی میللەتە
ببوورن لێم کە نیشانم
قوڵپی خوێنی گەرووی منداڵێکی کوردە
لە هەڵەبجە
کە بە گەردوونی وت گەوجە
وا من گوناهبارم تەنیا..
بەڵام چی بکا هەڵاڵە و بەیبوون و وێنجە؟!