ئاسن

از کتاب:
خەونی سەما دژەکان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  859 مشاهده
تەنیام.. تەنیام
تەنیام و بیری پەرییەک دەکەم
کە پێم دەڵێ: دڵە دڵە
هەموو گەردوون گڕکانێکی پڕ لە گوڵە
دەتەقێت و بەسەر کەوندا دەبارێ
***
تەنیام.. تەنیام
بیری دوو پەریزاد دەکەم
کە پێم دەڵێن: بابە بابە
هەرچی عیشقی ناو گەردوونە
دەڕژێتە بەر دەرگای دڵم
هەر جەرەس و تەقولبابە
***
وەرنە ژوورێ
کەی من دڵم.. داخستووە؟!
ئەی من دڵم بۆ هەر هەموو ئینسانییەت
وەکو فەرشی نەرگسەجاڕ
ئاوەڵاو ڕانەخستووە؟!
بەڵام بمبەخشن هەر تەنیام
مادام پەری و پەریزادانم لەلا نین
توو عیشق و خۆشەویستی ئینسان
من ببەخشن
چونکە بەبێ بوونی ئەوان
شاعیر نیم و دەبمە پارچەیەک لە ئاسن