ئەو حەفتەیەی حەوت ڕۆژ و شەوێکە
از کتاب:
خەونی سەما دژەکان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
2 دقیقه
997 مشاهده
1
تۆ لە دڵمایتکە نەتوانم بتبینم و بۆنت بکەم
کە نەتوانم تامت بکەم و بتگرم
کە نەتوانم گوێت لێ بگرم
تۆ لە دڵمایت و زۆر دووریت
ئای کە دووری میوانی دڵ
***
من لە دڵتامکە نەتوانی بمبینیت و بۆنم بکەی
کە نەتوانی بمگریت و تامم بکەی
کە نەتوانی گوێم لێ بگری
من لە دڵتام و زۆر دوورم
خانەخوێکەم.. ئای کە دوورم!
2
تەڕ دەبم و سەرمام دەبێلەبەر ئەو شەستەبارانە.. سەما مەکە
هەنسکەبڕکێم تووش دەبێ
لەبەر ئەو تۆف و زریانە.. هەڕا مەکە
بۆ وا دەکەی؟
کەی وتوومە: هەرچی دەردێ
تووشی تۆ بێ
تووشی دڵی منیش دەبێ
3
من نێرگسیم، زۆریش حەزم لە نێرگسەکەی وتوومە تۆ لەو دەچی
وەک «مەولەوی»
وتم نێرگس لە تۆ دەچێ!
من زەردم و ئەتۆش سپی!
زویر مەبە
بڕوا بکە
بە «خۆم»م وت.. لەگەڵ «ئەو»دا
تۆش لەو دەچی!
4
ڕاستت دەوێئەم ژیانە بێهوودەیە و.. هوودەی من تۆی!
درۆت دەوێ
ئەم ژیانە.. بێهوودەیە و.. هوودەی من تۆی!
هوودەیی بێ، یان، بێ هوودە بێ.. ئەم ژیانە
هەردوو هەر تۆی!
ئاشنا، یان، دڵ پڕ غوربەت.. بەم ژیانە
هەردوو هەر تۆی!
تەنیا خۆم بم، یان، تەنیا تۆ.. لەم ژیانە
هەردوو هەر تۆی
5
ئەم جیهانە دووکانێکەسەودام بکەی.. سەودات بکەم
کڕیار و فرۆشەر، خۆتی
ئەم ژیانە.. پەرستگایە
بتپەرستم، بمپەرستی
ژیاو و ژیێنەر، خۆتی
بیانوو مەگرە کام.. کامتری زۆر خۆشدەوێ
ئەوەی دڵی من دەیەوێ، تۆش دەتەوێ
6
دوێنێ لای تۆ.. نامەیەک هاتئەمڕۆ لای من.. بووە شیعر
ئەمڕۆ لای من.. نامەیەک چوو
سبەی لای تۆ.. دەبێتە شیعر
نامە، شیعرە!
شیعر، سیحرە!
7
«ئەمڕۆ» «سبەینێ»ی «دوێنێ»یەهەفتە هەر «حەوت» ڕۆژی پێیە
کێ دەڵێ «شەوی هەشتەم»ی هەفتە، نییە؟
من دڵنیام خۆر ڕووی نایەت سەر دەربێنێ
تا.. شەوی «هەشتەم»ی هەفتەم بۆ نەهێنێ
8
ڕووت و تەنیایڕووت و تەنیام
وەرە باخەڵمەوە بنوو
کەی لە «من» جیای
کەی لە «تۆ» جیام
ئەی حەقیقەت!