لە چاوەڕوانی نالیدا
از کتاب:
خەونی سەما دژەکان
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
2 دقیقه
819 مشاهده
کۆرس:
بارانێکی ئاگرین و ئاسمانێکی پیرۆزەییمەلی لانە شێواومانی، عاشق کرد بە گڕی سپی
باران.. باران، ئاگر، ئاگر، ئاسمان.. ئاسمان، بوونە ژیان
بۆ کۆتری شێواوە لان، بوون بە لان، بە نیشتمان
کوڕان:
ئەی ڕێژنە بارانکچان:
ئەی قوببەی ئاسمانکوڕان:
ئەی مەلی بێ لانکوڕان و کچان:
بۆ عیشقی سپی سەما- کەنگەردوونانە تەماشا-کەن
کچێک:
ئەی ئاهووەکەی خانە بێزارکەی دێیتەوە؟ کەی.. کەی؟ بۆ شار
کەی دێیتەوە لای حەبیبەی
ماڵی ئاوای، وێرانە ماڵ؟
کوڕێک:
نیشتمانەکەم ئاوەدان بکەنخودی نەتەوەم، شارستان بکەن
کۆرس:
لە ئاسۆوە تیلماسکێکی ئاڵ و بەرینکۆترەکانی، وەکو دڵمان، بەخوڕ دەگرین
دەگرین بەخوڕ، دەگرین بەخوڕ
بۆ تیلماسکێکی ئاڵ وەکو گڕ.
کوڕان:
ئەی تیشکی بەهەور دژکچان:
ئەی هەوری ڕەشی قژ بژکوڕان:
ئەی تارمایی هەردەم گرژکوڕان و کچان:
بۆ ئومێدی ئەو ئاسۆیە.. چۆک دادەنبۆ ئەو هەموو ڕەنگ و بۆیە.. چۆک دادەن
کچێک:
هاکا لافاوی ڕێژاوجێی دزە پێی شووشتەوە
هاکا عیشقی خۆرەتاو
دەواری هەڵخستەوە
کچان:
زرنگەی پیاڵە و گیزەی سەماوەردەبنەوە هاوڕێی شەماڵ و سێبەر
کوڕان:
هاکا هەواڵی بووکی تارا ئاڵگەیشتە زاوای بەردەمی ڕەشماڵ
کوڕان و کچان:
زەنگی وڵاخی کاروانی بەهارحەزرەتی «نالی»ی خستەوە گوفتار
کوڕێک:
کۆترانی شیعری لان شێواوی منپەپوولەی ڕوحی دڵ ڕەنجاوی من
لەسەر تەنافی شەختەی غەریبی
هەڵکورماون و ئێستاش دەلەرزن
کچێک:
ئەی ئاهووەکەی خانە بێزارتکایە بێرەوە بۆ شار
بێرەوە بۆ لای حەبیبەی
ماڵی ئاوای، وێرانە ماڵ
کۆرس:
لە ئاسۆوە ڕێبوارێکی خەم شیرینچاوەنواڕە عارەقی ماندووی بسڕین
کاشکا هەموو یەک دڵ و گیان بۆ لای دەچووین
کاشکا بەدیداری سەوزی سەربەرز دەبووین
کوڕان:
دەچووینە لایکچان:
دەچووینە لایکوڕێک:
یەک دڵ و گیان، بێ ڕک و کینکچێک:
یەک دڵ و گیان، بێ ڕک و کینکۆرس:
هەموو خەممانهەموو خەممان دەکرد بە یەک خەمی شیرین
هەموومان
هەموو خەممان دەکرد بە یەک خەمی شیرین