خانمەکەم

از کتاب:
پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  794 مشاهده
ڕیگام دوورە
ترسی ڕێگا بێ سنوورە
خانمەکەم
دە هەڵسە پێ
بەرەو چیا هەنگاو بنێ
خانمەکەم
***
لەو کاتەدا کە باڵای من
لە ناو ئەڵقەی پەتی دوژمن
شۆڕ دەبێتەوە بەرەو خوار
خانمەکەم.
تۆ دەزانی گیان و بیر و کارم هەموو
بەرەو چیا هەڵدەگەڕێن
بۆ لای ئەوینی ڕابردوو.
بۆ لای هاوڕێیانی پێشوو.
پێیان دەڵی:
ئەستێرەیەکی دی کرێکاران
ئێستاکە مرد.
وەلێ هەروا.. بە بێهوودە
کۆچی نەکرد.
لە پێش کۆچیا
بەدەیەها
ئەستێرەی لاوی دروست کرد.
هەریەکەیان
وەک هاوڕێمان
کڕنووشیان بۆ گۆڕینێکی ڕیشەیی برد.
***
ڕێگا دوورە، لێی مەترسێ خانمەکەم.
ئەم ژیانەم، بێهوودە نییە دەسووتێ
خانمەکەم.
بڕوانە خۆر، دادەگیرسێ
خانمەکەم.