هەمان پەتە
از کتاب:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        اثر:
                دلشاد مریوانی (1947-1989)
        
             1 دقیقه
             1404 مشاهده
        
        
    
                کوڕی دوو خێزانی ڕەنجدەر
لە چوارباخی سلێمانی
دوو هاوڕێ بوون
لە مەرگی ژووری زیندانا
هاوخەبات و گیانی گیانی
کە گاردەکە ناوی هێنان
ئەمان لە شیرین خەودا بوون.
زۆر نەبوو کە هێنرابوون.
* یەکەمینیان:
بەخەبەر هات و گورج هەڵسا
هاوڕێکەشی ئاگادار کرد
زۆری نەبرد
بەرەو مەرگێکی پڕ شکۆ
هەنگاوەکانی کەوتە گۆ
* دووەمینیان:
هێشتا چاوی خەواڵوو بوو
وەلێ دوو هەنگاوی مەزن
پێش هاوڕێکەی خۆی کەوتبوو
باڵای
وەک برووسکەی زیو بوو
هەنگاوی
چەکوشەکەی کاوەی
زەوی زیندان لێی تۆقیو بوو.
قژی ئاڵۆسکاوی:
سێ مانگ شانە و ئاوێنە
نەدیو بوو.
سامی کراسی مەرگەکەی،
بە زەردەخەنەیەک شتبوو.
خەونێکیش نهێنی و بەتام،
چاوانی نەرمی ڕشتبوو.
سەرکەوت و ئەڵقەی پەتی گرت
تێر بۆنی کرد
گەشایەوە و بە هاوڕێی وت:
خەمت نەبێ هەمان پەتە
خۆیەتی و دڵنیا بە
ناسیمەوە، ئەمە بۆنی
گەردنی شێخ شەهابە.
			
            
        لە چوارباخی سلێمانی
دوو هاوڕێ بوون
لە مەرگی ژووری زیندانا
هاوخەبات و گیانی گیانی
کە گاردەکە ناوی هێنان
ئەمان لە شیرین خەودا بوون.
زۆر نەبوو کە هێنرابوون.
* یەکەمینیان:
بەخەبەر هات و گورج هەڵسا
هاوڕێکەشی ئاگادار کرد
زۆری نەبرد
بەرەو مەرگێکی پڕ شکۆ
هەنگاوەکانی کەوتە گۆ
* دووەمینیان:
هێشتا چاوی خەواڵوو بوو
وەلێ دوو هەنگاوی مەزن
پێش هاوڕێکەی خۆی کەوتبوو
باڵای
وەک برووسکەی زیو بوو
هەنگاوی
چەکوشەکەی کاوەی
زەوی زیندان لێی تۆقیو بوو.
قژی ئاڵۆسکاوی:
سێ مانگ شانە و ئاوێنە
نەدیو بوو.
سامی کراسی مەرگەکەی،
بە زەردەخەنەیەک شتبوو.
خەونێکیش نهێنی و بەتام،
چاوانی نەرمی ڕشتبوو.
سەرکەوت و ئەڵقەی پەتی گرت
تێر بۆنی کرد
گەشایەوە و بە هاوڕێی وت:
خەمت نەبێ هەمان پەتە
خۆیەتی و دڵنیا بە
ناسیمەوە، ئەمە بۆنی
گەردنی شێخ شەهابە.