دڵی خوا
از کتاب:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        اثر:
                دلشاد مریوانی (1947-1989)
        
             1 دقیقه
             1298 مشاهده
        
        
    
                ئەو شەوەی (خەندە) 
تێکەڵ هیوای ئەم ژینە بوو.
قوببەی ئەم شارە
بێ ئەستێرە بوو.
گریا و گریەکەی
گەیشتە لای خوا
خوا دڵی لەت کرد
بە ئاسمانا هەڵی دا
خەندە لە خۆشییا مرد
ئەو ئیشێکی باشی نەکرد
کاشکا
خەندە نەمردایە
کاشکا خوا دڵی
بۆ خەندە، لەت نەکردایە
کێ دەڵێ گەر بمایە
دەرز و شۆڕشێکی نوێی
بۆ کوردستان دانەنایە
کێ دەڵێ..کێ؟
			
            
        تێکەڵ هیوای ئەم ژینە بوو.
قوببەی ئەم شارە
بێ ئەستێرە بوو.
گریا و گریەکەی
گەیشتە لای خوا
خوا دڵی لەت کرد
بە ئاسمانا هەڵی دا
خەندە لە خۆشییا مرد
ئەو ئیشێکی باشی نەکرد
کاشکا
خەندە نەمردایە
کاشکا خوا دڵی
بۆ خەندە، لەت نەکردایە
کێ دەڵێ گەر بمایە
دەرز و شۆڕشێکی نوێی
بۆ کوردستان دانەنایە
کێ دەڵێ..کێ؟