پێغەمبەرێکی پیاوکوژ
از کتاب:
            پەلکەزێڕینەش نامۆ مەکەن
        اثر:
                دلشاد مریوانی (1947-1989)
        
             1 دقیقه
             1392 مشاهده
        
        
    
                حەزی دەکرد بەیانیان
لەگەڵ شیلان
بۆ قوتابخانە بچوایە
لەبەر دەرگا
ناوچەوانی ماچ کردایە
ئەوسا کارێکی هەبووایە و
بۆی بچووایە.
ئەمیش وەک ئێوە
باوکی کیژێکی نەرمونیانە
ئەمیش حەزی
لە کارکردن و ژیانە
ژیانێکی مرۆڤانە
بۆ خۆیی و
چین و
نەوەکەی.
بەڵام دەشێ
ئێوارەیەک، نەگەڕێتەوە ماڵەکەی
دەشێ تەرمەکەی
وەکو تەرمی پێغەمبەرێک
لەسەر شەقامێک بکەوێ
دەشێ ون بێ
دەشێ
دەشێ
هەموو ئان و ساتێک دەشێ
یان بکوژێ
یان بکوژرێ.
			
            
        لەگەڵ شیلان
بۆ قوتابخانە بچوایە
لەبەر دەرگا
ناوچەوانی ماچ کردایە
ئەوسا کارێکی هەبووایە و
بۆی بچووایە.
***
ئەمیش مرۆڤەئەمیش وەک ئێوە
باوکی کیژێکی نەرمونیانە
ئەمیش حەزی
لە کارکردن و ژیانە
ژیانێکی مرۆڤانە
بۆ خۆیی و
چین و
نەوەکەی.
بەڵام دەشێ
ئێوارەیەک، نەگەڕێتەوە ماڵەکەی
دەشێ تەرمەکەی
وەکو تەرمی پێغەمبەرێک
لەسەر شەقامێک بکەوێ
دەشێ ون بێ
دەشێ
دەشێ
هەموو ئان و ساتێک دەشێ
یان بکوژێ
یان بکوژرێ.