لیستەی کورتەی دەنگوباس
از کتاب:
ببن بە تیشک
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
2 دقیقه
1029 مشاهده
کریسمسی 1973
- ئیستگەی شیعر
سەری ساڵە
تەنیا بۆ کورتەی دەنگوباس
سەرم قاڵە
بابە «ئازار» نا -ببوورن- بابەنوێڵ
باسووقی شیعری هێناوە
بەڵام کۆرپەکانی دڵم
زمان و لێویان سووتاوە
سەری ساڵە
«بابە- دایان»
میوانی تر بەڕێ دەکا.. بۆ چادرەکان
بێوەژن چەک لە شان دەکا
گەردەلوول و بەفر و سەرما
لایلایەی منداڵان دەکا
مناڵەکان تینووی.. «یەکێتی و دڵسۆزین»
بەڵام..ئەی کوا..!
-ئەریتریا-
سەری ساڵە
کێ ئاگای لە گڕوگاڵە
ئاسمانی پێستڕەشەکان
تاوی خوێنی سووری باران
لەوە زیاتر.. نەگەیشتە ئیستگەکەمان
سەری ساڵە
گوڵی زام لە لەش دراوە
هیچ کەس نەنوێ
«بابە-نیکسۆن»
نوقڵی قوڕقوشم دەهێنێ.. بۆ منداڵان
مقەستی تەڵاشی بۆمبا
گۆی مەمکی سرکی دەقرتان
چاوی تیژی مناڵەکانی دەسووتان
کەمپایینەکانی ئاسمان
کەوتبوونە دروێنە و سەربڕینەوە
کەچی هەر نەیبڕینەوە
سەری ساڵە
سەرمایەدار لە ناو پێکی شەمپانیادا
فەرمان دەدا:
«یادی عیسا:
نەهێڵن ڕەش لەگەڵ سپی.. جەژن بکا..
خێرا برووسکەیەک نووسرا:
-ئەی چەتە ڤێتنامییەکان.. لەبەر عیسا
لەبەر خاتری ساڵی نوێ.. با شەو و ڕۆژێ
شەڕ ڕاگیرێ-»
کە هاتەوە.. لێی نووسرا بوو:
- دامودەزگای ئیمپریالی.. تەنیا ساتێ..
شەڕ ڕاناگرین...
باعیسا بێ.. تفەنگێکمان بۆ هەڵگرێ!)
سەری ساڵە
«بابەنوێل» بەرگی خاکی لەبەردایە
دڵسۆزی چەوساوەکانە
لە جێی نوقڵ، مافی پێیە بۆ منداڵان
«بابەنوێل» ئاگەداری هەموو حاڵە
بەڵام ئایا.. مرۆڤایەتی لە ماڵە؟!
سەری ساڵە
لەم خاکەدا پێشەنگ داڵە
بیری شارستانی سەردەم
ئاوەلمە و هێشتا کاڵە
باوی شەختەی بیری کۆن و زرک و شاڵە
پلەی سەرما.. سیازدە لە ژێر سفرەوەیە
سیازدە شوومە
لەبەر شوومە/سەرما/بەفر
قوتابخانەکان داخران
شەرم تاڵە.. ئای کە تاڵە
- ئیستگەی شیعر
سەری ساڵە
تەنیا بۆ کورتەی دەنگوباس
سەرم قاڵە
بابە «ئازار» نا -ببوورن- بابەنوێڵ
باسووقی شیعری هێناوە
بەڵام کۆرپەکانی دڵم
زمان و لێویان سووتاوە
***
- فەلەستینسەری ساڵە
«بابە- دایان»
میوانی تر بەڕێ دەکا.. بۆ چادرەکان
بێوەژن چەک لە شان دەکا
گەردەلوول و بەفر و سەرما
لایلایەی منداڵان دەکا
مناڵەکان تینووی.. «یەکێتی و دڵسۆزین»
بەڵام..ئەی کوا..!
-ئەریتریا-
سەری ساڵە
کێ ئاگای لە گڕوگاڵە
ئاسمانی پێستڕەشەکان
تاوی خوێنی سووری باران
لەوە زیاتر.. نەگەیشتە ئیستگەکەمان
***
-ڤێتنامسەری ساڵە
گوڵی زام لە لەش دراوە
هیچ کەس نەنوێ
«بابە-نیکسۆن»
نوقڵی قوڕقوشم دەهێنێ.. بۆ منداڵان
مقەستی تەڵاشی بۆمبا
گۆی مەمکی سرکی دەقرتان
چاوی تیژی مناڵەکانی دەسووتان
کەمپایینەکانی ئاسمان
کەوتبوونە دروێنە و سەربڕینەوە
کەچی هەر نەیبڕینەوە
***
- ئەمریکاسەری ساڵە
سەرمایەدار لە ناو پێکی شەمپانیادا
فەرمان دەدا:
«یادی عیسا:
نەهێڵن ڕەش لەگەڵ سپی.. جەژن بکا..
خێرا برووسکەیەک نووسرا:
-ئەی چەتە ڤێتنامییەکان.. لەبەر عیسا
لەبەر خاتری ساڵی نوێ.. با شەو و ڕۆژێ
شەڕ ڕاگیرێ-»
کە هاتەوە.. لێی نووسرا بوو:
- دامودەزگای ئیمپریالی.. تەنیا ساتێ..
شەڕ ڕاناگرین...
باعیسا بێ.. تفەنگێکمان بۆ هەڵگرێ!)
***
- نەتەوە یەکگرتووەکانسەری ساڵە
«بابەنوێل» بەرگی خاکی لەبەردایە
دڵسۆزی چەوساوەکانە
لە جێی نوقڵ، مافی پێیە بۆ منداڵان
«بابەنوێل» ئاگەداری هەموو حاڵە
بەڵام ئایا.. مرۆڤایەتی لە ماڵە؟!
***
- کوردستانسەری ساڵە
لەم خاکەدا پێشەنگ داڵە
بیری شارستانی سەردەم
ئاوەلمە و هێشتا کاڵە
باوی شەختەی بیری کۆن و زرک و شاڵە
پلەی سەرما.. سیازدە لە ژێر سفرەوەیە
سیازدە شوومە
لەبەر شوومە/سەرما/بەفر
قوتابخانەکان داخران
شەرم تاڵە.. ئای کە تاڵە