خەوی سەوز

از کتاب:
ببن بە تیشک
اثر:
دلشاد مریوانی (1947-1989)
 1 دقیقه  2198 مشاهده
لەوەتەی تۆم خۆشویستووە
خەوەکانم.. سەوز بووە
هەقمە بگریم..لە چاوەکانما سەوز بووی
بۆ.. گریانی من نەبووایە
تۆ بەبێ ئاو گەورە ئەبووی!
***
پەنجەکانم تینوویانە
دەست مەنێ بەڕوویانەوە
با بیانگێڕم بەڕەزی قژی خاوتا و
نەڕۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە
***
بۆ.. بێ لەو چاوە کاڵانەت
چی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە.. بۆچی هاتووم
وەک کۆترێکی لانەواز
تەرەو ماندووم
هاتووم لە ناو چاوەکانتا
تێر تێر بنووم
تێر تێر بنووم