خەوی سەوز
لە کتێبی:
ببن بە تیشک
بەرهەمی:
دڵشاد مەریوانی (1947-1989)
1 خولەک
1981 بینین
لەوەتەی تۆم خۆشویستووە
خەوەکانم.. سەوز بووە
هەقمە بگریم..لە چاوەکانما سەوز بووی
بۆ.. گریانی من نەبووایە
تۆ بەبێ ئاو گەورە ئەبووی!
دەست مەنێ بەڕوویانەوە
با بیانگێڕم بەڕەزی قژی خاوتا و
نەڕۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە
چی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە.. بۆچی هاتووم
وەک کۆترێکی لانەواز
تەرەو ماندووم
هاتووم لە ناو چاوەکانتا
تێر تێر بنووم
تێر تێر بنووم
خەوەکانم.. سەوز بووە
هەقمە بگریم..لە چاوەکانما سەوز بووی
بۆ.. گریانی من نەبووایە
تۆ بەبێ ئاو گەورە ئەبووی!
***
پەنجەکانم تینوویانەدەست مەنێ بەڕوویانەوە
با بیانگێڕم بەڕەزی قژی خاوتا و
نەڕۆنەوە
تا تێر عەتر ئەخۆنەوە
***
بۆ.. بێ لەو چاوە کاڵانەتچی شک ئەبەم...!
لێم مەپرسە.. بۆچی هاتووم
وەک کۆترێکی لانەواز
تەرەو ماندووم
هاتووم لە ناو چاوەکانتا
تێر تێر بنووم
تێر تێر بنووم