لەو دەمەوەی بوومەتە هاواڵی غەم
از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
1 دقیقه
847 مشاهده
لەو دەمەوەی بوومەتە هاواڵی غەم
خزاومەتە گۆشەی سیاماڵی غەم
لە نێو دەشتی عوشرەتا نەبووە و نییە
کەس وەکو من پیشەی بێ عەوداڵی غەم
دامەنم بۆیە وەها گوڵ گوڵ بووە
چونکە گیرە لە جەرگم چنگاڵی غەم
تاریکەڵانە ژیانم عیللەت چییە ؟
هەر بە تیفلی کەوتوومەتە چاڵی غەم
هەیکەلی شادی و سرورمی تێکشکاند
گورزەکەی دەستی ڕۆستەمی زاڵی غەم
بازاڕی غەزەل شکاوە بە یەکجار
قیمەتی لێ سەندووە کوتاڵی غەم
ئەهلی ئەم شارە ئەزانن کە ناتیقتخلص
دەگا بە دەرگا گەڕا بۆ سواڵی غەم