عاقیبەت فەلەک داروەلەکی دایە دەسم
از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
1 دقیقه
803 مشاهده
عاقیبەت فەلەک داروەلەکی دایە دەسم
هیچ نەبوو ڕەحمی بە خۆم و بە برا و قەوم و کەسم
تێکی دا زەنگنی خەم و بێخ بناغەی عەیشم
کاولی کرد بە جەفا زاڵمە خانەی هەوەسم
ئەمە بوو فیکر و خەیاڵی فەلەکی بێ مروەت
پێ بە سەرما کە بنێ تاکو ئاخر نەفەس
ئەمە ساڵێکە لە توێی لێفەی حەسرەت کەوتووم
عەینی تەیرێکی زەعیف بەستەی گۆشەی قەفەسم
ناڵەو و شۆڕشی شینم کەڕ ئەکا گۆشی فەلەک
هەر تاپاوتلمە لەبەر ئێشی تەن و قاچ و دەستم
ئەمە ئازاری تەن و دەردی گرانی چاویش
با بوەستێ کە لەژێر باری دوو هەرەسم
قافڵەی فیکر و خەیاڵم چەتەی غەم لێی دا
بۆیە بەینێکە نییە بانگ و سەدای جەرەسم
قیسمەتی ڕۆژی ئەزەل وایە لە بازاڕی جیهان
بۆ مەتاعی هەم و غەم شام و سەحەر وەک حەرەسم
ئەوەی کردوویە بە ناتیقتخلص فەلەکی شەعبەدەباز
هێشتا ناگاتە جەفای ساتێ ڕەقیبی فەرەسم