ڕۆژ و شەو چاوەڕوانی دڵبەرم

از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
 1 دقیقه  757 مشاهده
ڕۆژ و شەو چاوەڕوانی دڵبەرم
وەک تەبیبی مهرەبان بێتە سەرم
بێت و چارەی دەردی عیشقم زوو بکا
بدا شەوقێ بە دڵەی پڕ کەدەرم
بۆ لەحزەیەک چاوی بازیم تێبڕێ
سایەی هوما ئەنیشێتە سەر سەرم
پاشاهی حەوت ئقلیمی جیهان بم
دەیخەمە بەر پێ دەیهەم و زێوەرم
کوشتمی وا کوشتمی دەردی فیراق
بەزەییت بێ بە حاڵمدا بەشەرم
بەبێ هودە هەڵئەدەم نەدری بەخت
ئەو بە حیلە گرتوویەتی شەشدەرم
نائومێدی باش نییە «ناتیق » بڵێ
خوا کەریمە هەر ئەبێتە هاوسەرم