لە تۆ من هەر چاوەڕوانی خەڵاتم

از کتاب:
دیوانی ناتیق
اثر:
ناطق (1886-1967)
 1 دقیقه  604 مشاهده
لە تۆ من هەر چاوەڕوانی خەڵاتم
بدە سا دەی بدە سادەی بەراتم
ئەبەد ناشکێ بازاڕی قیمەتی خۆر
بکەی مەیلێ بە بەندەی جان فیداتم
هەر کە داتدا پەچەت بە سەر قەمەر
لەو ڕۆژەوە من «تارك صلاةعربی»م
چییە فەرقی من و مەجنوون بڵێ پێم؟
ئەو بۆ لەیل و منیش بۆ تۆ حەیاتم
تەنیا منم ڕێزەخواری سفرەی تۆ
لە ڕاهی خوا مەیشێوێنە بیساتم
لە عەزرەت ماچی لێوی چەشنی لەعلت
بە میسلی پاشاهی حەوت وڵاتم
بڵێ ناتیقتخلص چییە دەردی دڵی تۆ؟
دەردم نییە دەردم نییە فیداتم