٥ ترانه‌های کردی کرمانجی سنندجی

از کتاب:
گۆرانی
اثر:
محمد مکری (1921-2007)
 8 دقیقه  2171 مشاهده
٢٢٦
خوەم کوردسانی، فارسی نازانم
بە زوانی کوردی دەردت لە گیانم
٢٢٧
چاوم بۆ چاوت، چاوەچاویە
دڵەکەم بۆ دڵەکەت، گلاراویە
٢٢٨
دەمەکەت بێرا دەمدەمانی کەم
دەم و ساحێو دەم بە قوربانی کەم
٢٢٩
ئیمشەو چەن شەوە نەمکردگە ماچێ
داخی ئەو ماچە لە دڵ دەرناچێ
٢٣٠
دەمەکەت بێرا، بینە ناو دەمم
با کە ساکت بێ دڵەکەی پڕ خەمم
٢٣١
دەمەکەت بێرا، خوەیچم دەم تێرم
ماچێکم بە پێ، بە خوات ئەسپێرم
٢٣٢
ئەگەر بەیتە پێم لەو دەمتە ماچێ
هەفت پشتۆ گەور بێ، بە دۆزەخ ناچێ
٢٣٣
من خاترخوا نەوم، خاترخوام کردی
لەناو کوردسان بەوناوم کردی
٢٣٤
خەیاڵێ مەکە خوەم خاترخواتم
خاترخوای ئەخلاق، قەد و باڵاتم
٢٣٥
ئاگرەکەی مەجنوون، بەر دای لە گیانم
نان خاترخوایی نیایتە دامانم
٢٣٦
ئەو باڵا بەرزە، خوا بە تۆی داگە
محنەتی دونیا، هەر بۆ خوەم ماگە
٢٣٧
چەن کەڕە وتم مێرە پەنجەرە
لەسەر ماچەکەت شەڕە خەنجەرە
٢٣٨
کەم بە گۆشەی چاو، دەردم کاری کە
دەوای دەردەکەم نادیاری کە
٢٣٩
کاشکای ڕۆژ ئەوەڵ نەوایتە یارم
نەوایتە باعس دڵەکەی خەمبارم
٢٤٠
ئەگەر ئەمزانی تۆ بۆ من ناوی
ئەمنیا ژوور سەرت جفتێ مارئاوی
٢٤١
چە بکەم؟ چە بێژم؟ چەم دەسەڵاتە؟
بە بەرزی باڵات خەمم خەڵاتە
٢٤٢
لە خوام گەرەکە گیرۆیەی حەق بی
لە بان داکەفی وەک شیشە شەق بی
٢٤٣
بە قوربانۆ بم، لە دوور دیاری
چەمان وەنۆشەی ئەوەڵ بەهاری
٢٤٤
لەناو پەنجەرە سەر بێرانە دەر
قەزات لە گیانم وێنەی مانگ و خوەر
٢٤٥
لەبەر ماڵەکەت هاتم بەرەو خوار
چاوم کەفت بە تۆ بوومە گرفتار
٢٤٦
کردگتە بەبان بانەکەی خوەتان
کراس پووڵەکدار، بەر یەخە کەتان
٢٤٧
مەگەر تۆ گەوری؟ دینۆ نەماگە
ئاگرت لە جەسەی خوەیچم بەرداگە
٢٤٨
کەم بێ! کەم بچۆ لەم دەور و پشتا!
خوای بانی سەر بچێ بە گێژتا
٢٤٩
لە دوورەو هاتم بشناسە دەنگم
تۆزی غەریبی نیشتگە لە ڕەنگم
٢٥٠
خوای بانی سەر کارێ پێم کەردەن
عاجز بووم لە گیان، ڕازیم بە مەردەن
٢٥١
من خاترخوا نیم، من دەردەدارم
پەژموردە ڕوخسار خاڵەکەی یارم
٢٥٢
تا کەی دانیشم لە سایەی داربی
تا کەی بکێشم ڕەنجی غەریبی
٢٥٣
هەزار یارم بێ هەر خوەت یارمی
هەر خوەت یارەکەی وەفادارمی
٢٥٤
ئەرێ باڵابەرز گۆشەی چاو سیا
کاشکی ماڵەکەت لەملاتر بیا
٢٥٥
سەرەکەت بێرا بینە بان ڕانم
ئەر بێژم لایوە، لاڵ بێ زوانم
٢٥٦
خاڵێ ها لەبان شلکەی ڕانەکەت
گیانەکەم دەرچێ بەر لە گیانەکەت
٢٥٧
ئەوسا مەیلت بوو، بە مەیلت ژیام
ئیسە بێ مەیلی، بۆ خوەم دڵنیام
٢٥٨
بێرە ماڵەکەم! لە کێ ترستە؟
گەورە تا بووچک حەواڵ پرستە
٢٥٩
تۆ کەی هەناردت دەلیلێ بۆ لام
تا خوەم و دەلیل بەقوربانت بام
٢٦٠
دوو کەو لە قەفەس گوفتوگۆیانە
تەمای مەیل بڕین من و تۆیانە
٢٦١
لە کێ تۆریاگی بکێشم نازت
بە ماشینی فۆرد بێمە پێشوازت
٢٦٢
زوڵفەکەت بێرا بیکەمە شانە
با لێ نەنیشێ تۆز باڵاخانە
٢٦٣
بەو هەسارەکەی کەل حاجی مووسی
دڵم پێتەو بوو، خوا نەینووسی
٢٦٤
باڵاکەت بەرزە وەک بەیاخێ ڕۆم
عالەم ئەزانێ من بە تەمای تۆم
٢٦٥
بە بەرزی باڵات تووڵێ بووڕم
ناوە خوەشەکەت لە کێ بچڕم
٢٦٦
ئەو باڵا بەرزە، ئەو گوڵ بە سەرە
خوەمی کوشتگە، خوەی بێ خەبەرە
٢٦٧
ئەونە سەورم کرد تاقەتم لێ بڕیا
ماڵی سەور بڕمێ! پەردەی دڵ دڕیا
٢٦٨
هەر کە خواترخواس لە دوور دیارە
ڕەنگ زەرد و زەعیف دڵ بێ قەرارە
٢٦٩
جفتە چاوەکەت وەک دووربین ئاڵمان
لە قەسرەو ئەیخەی بۆ بانی خوەمان
٢٧٠
بێرە سەرینم، تێر بکە شینم
عاقیبەت مەرگە، نەوا نەتوینم
٢٧١
نە خوا ئەمکوژێ، نە بۆ خوەم ئەمرم
خاکی پێر پاکەت بوێتە قەورم
٢٧٢
بەو مانگە قەسەم، مانگ خەیلێ بەرزە
ماچی ژن شوودار، هەر ئیمشەو فەرزە
٢٧٣
ئیمشەو چەن شەوە یار لە ماڵ نییە
کەس لە ناڵەی کەس خەوەردار نییە
٢٧٤
بەو پیرە محەمەو، بەو تاقە دارە
دڵم ها پێتەو چارەم ناچارە
٢٧٥
کووچەی کوردسان، باران تەڕمی کرد
گۆنای ئافاق گیان لە دین دەرمی کرد
٢٧٦
تاقە گوڵێ بووم بەسەر یاڵەوە
عاجز بووم لەدەس بای شەماڵەوە
٢٧٧
تاقە گوڵێ بووم، بۆ خوەم ئەشنیام
بای شەماڵ دای لێم لە ڕیشە کنیام
٢٧٨
باڵاکەت بەرزە، مەیە لە دیوار!
دڵ هەر یەکێکە، مەیە بە هەزار
٢٧٩
یە چ کارێ بوو، خوەم بە خوەمم کرد؟
دۆسی ئەخلاقی، لەدەس دەر کردم
٢٨٠
شەوان ئەخەفتم بە تاسەتەوە
بۆم ئەنیا بە بۆی هەناسەتەوە
٢٨١
ئەوە من مردم، قاڵم بڕیاوە
گەڵای جوانیم لە دار کنیاوە
٢٨٢
بانمان بەرانبەر، چیخمان جیایی
کافر نەخەفی شەو بە تەنیایی
٢٨٣
خوای بانی سەر، نان دایکم بووڕی
وا خوەمی نەدا بە تووڵە کوڕێ
٢٨٤
هەی داد هەی بێداد! لەم بێداییمە
بێداییم لە دەس شەو تەنیاییمە
٢٨٥
هەی داد هەی بێداد تا کەی نەکەم دەنگ
گەوهەر فرۆش بووم مایەم بوو بە سەنگ
٢٨٦
باوەرێز خوەشە، چواردەوری کێفە
ماچێ لەو دەمتە، شەکەرە سێفە
٢٨٧
باوەرێز خوەشە، چوار دەوری دارە
ماچێ لەو دەمتە، دەنکە هەنارە
٢٨٨
دوێشەو دیم لە خەو دوور، وا تۆ مردی
کەلیمەی شادەت لە یادم بردی
٢٨٩
یا پیرە محەمەو! بەرەو ڕووت هاتم
نیازم قەبووڵ کە! خاکی ژێر پاتم
٢٩٠
ئەونەمە ناڵان بەدەم بەردەوە
فەلەک لە بەختم لای نەکردەوە
٢٩١
باران ئەواری، نم نم تەڕمی کرد
گۆنای ئافاق گیان لە دین دەرمی کرد
٢٩٢
باران ئەواری، نم نم دای داگە
ئەگریجەی لەبان گۆنای دەق داگە
٢٩٣
مانگە شەو هەڵات، دای لە لێفەکە
دایکۆ نەزانێ، بگرە سێفەکە
٢٩٤
ئێوارە وەقتە، خوەر لە خوەراوا
هەرچی نازارە، هاتنەو خەسراوا
٢٩٥
گۆشەی لەچکەکەت بەرەو خوار مەکە
هەزاری وەک خوەم گرفتار مەکە
٢٩٦
هەوای بانەوبان، داگیە لە کەللەم
هەر وەکوو سۆنە عاشق بە مەلەم
٢٩٧
ئەگەر گەرەکتە دڵەکەم دەر بێرم
لە جیەی حڵ و گوڵ بۆتی بنێرم
٢٩٨
ئیمشەو چەن شەوە یار لە ماڵ نییە
ئاو لە ڕۆخانە بەرقەرار نییە
٢٩٩
ئەگەر ئەمزانی بەم تەورە مەبۆ
دڵم ئەدا بە سەنگ، نەمئەدا بە تۆ
٣٠٠
لە بەر ماڵەکەت پام سووڕیا کەفتم
لە خوەشبەختیما شەو لەلات خەوتم
٣٠١
هەی داد هەی بێداد، لەم گەورە شارە
نە دەنگەی دۆس تێ، نە یار دیارە
٣٠٢
جوان دانیشی بەلای پیرەوە
ئێژی دووساخە و بە زەنجیرەوە
٣٠٣
جوان دانیشی بەلای جوانەوە
وەسە شەمامە بە بێسانەوە
٣٠٤
هەی داد هەی بێداد، جەرگم تاوتاوە
ساتێکم لەرزە، ساتێکم یاوە
٣٠٥
خووا خووامە، بەفرێ بووارێ
یارە تازەکەم بانێ بماڵێ
٣٠٦
سەرۆ بەرزەو کە! ڕوو لە گەردوون کە!
تواشای قرچەی پیرە دەروون کە
٣٠٧
ئەی خاڵۆ ڕێوگار خوەیچم ڕێوگارم
بۆ سەر دەشت ئەچم بۆ خوومەت یارم
٣٠٨
لە قەسرەو هاتم، لیمۆ بارمە
دڵخوەشیم یەسە، ئەو کچە یارمە
٣٠٩
ماشینێ هاتگە باری هەنارە
خوەزگەم بەو کەسە دەزیران دارە
٣١٠
خوەم کرماشانی زوانەکەم چەفتە
داوای ئاو ئەکەم، قسمەتم نەفتە
٣١١
ئێژن لە بانە سێ چت هەرزانە
یەکێکی ماچە و دووانی لەرزانە
٣١٢
چاو ڕەشە کاڵێ، شەڕم لێ لادە
خەم وە بۆنەی تۆ، سەری لێم داگە
٣١٣
خوەم و بایەقوش لێفە دووانە
ئەو لە چۆڵ ئەیخوەند، خوەم لە وێرانە
٣١٤
ئەی خاڵۆ ڕێوگار! بێ مەڕۆرەوە
ئیمشەو لەلای خوەم ڕۆژ بکەرەوە
٣١٥
ئەونە سەورم کرد مانگ لە کەل دەرات
خەوەرێ لەلای دۆسەکەم نەهات
٣١٦
ماڵی باوکەکەت بێت بە چەپکەی نەی
ئاگری تێ بەر بێ، شەماڵێ لە پەی
٣١٧
دۆس عەزیزەکەم، بەو بچینەوە
گوڵوەنی لەبان کەمەرچینەوە
٣١٨
هەی داد هەی بێداد! خۆ من نەماگم
دۆسی بێ بەینەت جواوی داگم
٣١٩
هەر وەک بازووبەن، بتکەمە باڵم
هەر ئێژم دووری تاڵان بێ ماڵم
٣٢٠
لە کەل هەڵ هاتا، وامزانی مانگە
نەمزانی یارم تازە حەمامە