٦ ترانه‌های کردی کرمانجی سنندجی آمیخته با اورامانی

از کتاب:
گۆرانی
اثر:
محمد مکری (1921-2007)
 1 دقیقه  1327 مشاهده
٣٢١
هەر مانگێ نەو بێ، حاڵم پەشێوەن
هەلال چون شێوەی ئەبرۆی تۆی پێوەن
٣٢٢
شەوان شەوناڵە و ڕۆژان ڕۆڕۆمە
یەکجار پەژارەی دوورییەکەی تۆمە
٣٢٣
یاخوا هەر شەو بێ لە ڕۆژ بێزارم
نەوا بەوکاران پەی بووەن بە کارم
٣٢٤
کارەکان گەردوون ئەشێ هەر وابێ
لەیلێ دەوڵەمەن، مەجنوون گەدا بێ
٣٢٥
چەن شاران گەڕیام، چەن دووکان بەستم
وێنەی خاڵەکەت نەکەفتە دەستم
٣٢٦
هەر کە لەم دنیا نەداروو یارێ
وەسە بێ پووڵێ ڕوو بکا لە شارێ
٣٢٧
سەرت پەتی کە! بینم زوڵفانت
تا گیانی شیرین بکەم قوربانت
٣٢٨
لە بیرت مەیۆ شەوەکەی سەرجۆ؟
شەفا و لاڵەی من، مەکە و لاوەی تۆ
٣٢٩
ئەگەر بزانی بە حاڵی دەردم
گریانت مەیۆ پەی ڕەنگی زەردم
٣٣٠
ئیمشەو چەن شەوە دوور لە یارانم
وەک باغچەی بێ ئاو تەشنەی بارانم