قووتی دڵم بە ماچی دەم و لێوی ئاڵتە
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
1497 مشاهده
قووتی دڵم بە ماچی دەم و لێوی ئاڵتە
ژینم بە مەدحی غەمزەیی دوو چاوی کاڵتە
سبحەینێ زوو لە مەشریقەوە ڕۆژ کە دێتە دەر
ڕەنگە بڵێم کە شوبهی شوعاعی جەماڵتە
فەرمووی بەسە دە بیبڕەوە بەسیە ناکۆکی
بۆ وەسڵی من بە سۆزی دەروون ناڵەناڵتە
هەرکەس کە عاشقی من ئەبێ چاری مردنە
ئەی شێتە تۆ خەیاڵی شتێکی مەحاڵتە
نایدەم بە تاجی خوسرەوی ئەو دەرک و قاپییە
جارجار کە گوێم لە جوێن و قسەی توند و تاڵتە
یار تینووە بە خوێن و لە تەگبیری قەتڵییە
ئەحمەدتخلص ئەوەندە شێتە خەیاڵی ویساڵتە