خاڵی ڕووت داخی دڵی زامار و بیماری منە

از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  1158 مشاهده
خاڵی ڕووت داخی دڵی زامار و بیماری منە
ڕوومەتت گوڵ، قامەتی تۆ سەروی جۆباری منە
ئەی تەبیب بۆ چی موداوای زامی جەرگی من ئەکەی
باعیسی ژین و حەیات و سیححەتم یاری منە
پێی وتم عاشق لە گەنجی حوسنی من بەهرەت نییە
پاسەوانی ئەم تەلیسمە زوڵفی ڕەشماری منە
من وتم دولبەر لەبەر چی لالە دڵ خوێنینە وا
پێی وتم عاشق بە لێوی ئاڵی گوڵناری منە
ئەی ڕەفیقان، گەر ئەپرسن ئەم برینانە چییە
تیرەبارانی نیگاهی شۆخی غەدداری منە
لابە توخوا عوود و عەنبەر، باعیسی دەردیسەرە
بۆنی زوڵفی ئەو نیگارەم موشکی تاتاری منە
مردن و سووتان و قوڕپێوان وەزیفەی ئەحمەدتخلصە
تەرکی سەرکردن لە عیشقا چاوەکەم کاری منە