دوو چشت هەن کەوا بە ڕەنگ و بە تام

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  804 مشاهده
دوو چشت هەن کەوا بە ڕەنگ و بە تام
چۆنی لێ بکرێ دێنە سەر مەرام
ئاو کە تۆ هێنات کردتە هەر قاپێ
ڕەنگی ئەم ئەگرێ، تەغییری نابێ
نموودی هەیە هیچ ڕەنگی نییە
کەسیش نازانێ حیکمەتی چییە
مایەی حەیاتە گیاندار ئەژیێنێ
بەڵام کە زۆر بوو پیاو ئەخنکێنێ
مۆزیش لە تاما هەر وەکوو ئاوە
بە هەر نییەتێ بیخۆی تەواوە
مەبعووسیش حەفتاودوو بەری هەیە
بۆیە ئەمەندە خەڵک بۆی توشنەیە
لای هەندێ لێرە هەر بۆ مەعاش بوو
بێ سەرمایە و ڕەنج پارەی بەلاش بوو
هەندێکیش ئەیویست دەستەی خۆی زۆر کا
بە دەستە بێ دەست بەیدەست و زۆر کا
هەندێ بۆ شۆرەت هەندێ بۆ کورسی
کە جاران هیچ کەس لێی نەدەپرسی
نازانم چۆنە وا ئەمساڵ چواریان
ماڵدار و ناودار هاتوونە مەیدان
ئەمانە نەفعی شەخسییان ناوێ
خوا بکا نەبێتە جارێ لە ڕاوێ