خوا دوو سیفەتی داوە بە بەشەر
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
882 مشاهده
خوا دوو سیفەتی داوە بە بەشەر
ئەیانخاتە کار بۆ خێر و بۆ شەڕ
یەکێ لای ئەدا، یەکێ ئەیکێشێ
مەنفی و موسبەتیان تێک هەڵدەکێشێ
هەریەکە هەرچی بۆ دەنێرێ خوا
ئەیەوێ بیدا بە خزم و دۆست خوا
کردوکۆشیەتی ڕۆژ بۆ ئێواران
کۆ دەبنەوە بۆ یاریی یاران
بە دڵێکی ڕوون بە گاڵتە و سوحبەت
گەلێ بێ خەمتر لە پاشای سەر تەخت
هەیشە لغاوی شەیتان لە دەما
بۆ سەر یەک خستن لە ڕەنج و خەما
ژن نانێک بەرێ دەستی ئەشکێنێ
کوڕ ڕوانییە چێشتی چاوی دەردێنێ
ئەوی لێی دەردێ وشکیەکاتەوە
کە بیخوا بە میز تەڕیەکاتەوە
خەپلە و ڕۆن لێک دوور، وان لە سەر سفرە
ئەڵێ ئەم نانە بەو ڕۆنە چەورە
خەیاڵ پڵاویش ناکا نەک ڕاست بێ
ئێستر و بارگیری ئەبێ هەر خواست بێ
نازانێ دەوڵەت بۆ ئەو بارێکە
بۆ مێردی ژنێ کرێکارێکە