ئەگەر دانایت و هۆشت بە گیرە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  901 مشاهده
ئەگەر دانایت و هۆشت بە گیرە
لە ناو مەلان دا کام مەل بە شیرە
مەڵێن مەبعووسی بە ڕا و تەدبیرە
قڕەقڕی قەل هەر بۆ هەنجیرە
فڕکە فڕکی مەل لە شوێن دانەیە
هەر چەند قیسمەتیش ئاو و دانەیە
چی بکەین هەی هاوار نەفس زاڵمە
من نەفسم تۆرا ئەمە حاڵمە
ئەوی هەڵکردی بە ئەندازەیە
گوزەرانیشی بە شیرازەیە
مەڵێن: ئەم خەڵکە وا تەمەعکارە
داوود پێغەمبەر کەوتە ئەم کارە
دوایی پێغەمبەر ڕێی تەماعی بەست
پشتێنی لەسەر گۆشتەوە ئەبەست
تورک وتوویەتی «بەتەر قارداشم»
«ازە جک اشم اغریسز باشم»
هەیشە کە چاوی بە بانقەنۆت کەوت
بە غار بۆی ئەچێ نەوەکا بە ڕەوت
بۆ دەوڵەمەندی «ڕەشت»ە ئەم بووکە
تا باری قورس بێ ئەو ئەڵێ: سووکە
بگرە و بەردە بۆ لێفەی مەلایە
کێ دەڵێ دووگی چەور بە بەڵایە