خوا بۆیە ئێمەی ناردە سەرزەمین

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  937 مشاهده
خوا بۆیە ئێمەی ناردە سەرزەمین
دوژمنی یەک بین بە شەڕ و بە قین
نابێ ئادەمیزاد بە شەڕ نەبێ
بێ شەڕ بێ، ئەبێ هەر بەشەر نەبێ
ئەوانەی ئەڵێن: حەز لە شەر ناکەین
دیموکراتین و مائیل بە چاکەین
هەموو سەرکردەی شەڕی ڕابردوون
لە ژێر پاڵتۆوە تیغ لە یەک ئەسوون
ئەو ئەمریکایەی ئەیگوت «مون زەتۆ»
دونیای شڵەقاند هەر وەک مەشکەی دۆ
ئەویتریشیان وا سەر بەرد ئەگرێ
سەد خاڵۆ خاڵۆ کەڵکێ ناگرێ
ئەمی تریشیان لێمان تۆراوە
لابەلا بە قین لەولا وەستاوە
ئێمە وا چاکە ببینە سەیرکەر
لەسەر گردێ بین لە لەشکەر بەدەر
لای موعاوییە شیرینی بخۆین
بۆ نوێژ دوای نەوەی عەلی بکەوین
بەڵام شیرینی شەکری تیا نەبێ
وا چاکە «چا»کەیش نیوەی «گیا» نەبێ
هەی هوو ئەمانە خەیاڵ پڵاوە
ئێمە و خۆشبەختی ڕەتمان بڵاوە