هەرچی پێی دەژین لە خۆراکی خۆش
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
736 مشاهده
هەرچی پێی دەژین لە خۆراکی خۆش
لە دوای عەوداڵین بە هەوڵ و پەرۆش
هەر ئەمەندەیە هەتا تێر ئەخۆین
لە دوای تێرخواردن دەستی لێ ئەشۆین
کە زیادەخۆری لە حەد سەرکەوێ
حەبی ڕەوانی و حوقنەمان ئەوێ
دوای ئەوە ئیتر هێندە زۆر ناخوا
تەمێ خواردوە بە پارێز ئەڕوا
بەڵام دەوڵەت و پارە هەتا بێ
هەر دەڵێ کەمە بۆم تێکە بابێ
موبتەلای پارە «ئیمتلا» ناکا
تا بە گۆڕەوشار ئەدرێ لە خاکا
پارە بۆ پیاوی خواپێداو چاکە
کە لێی ئەبەخشێ بە خێر و چاکە
دەوڵەت ئەوەیە کەوا لە دوا خۆی
ناوێکی چاکە بە جێ دێڵێ بۆی
جاران ئەیانگوت: لیرە لغاوە
لێرە ئەفسوونی بانقەنەوت باوە
لێفەی بانقەنۆت عەیب داناپۆشێ
دانا بۆ لەشی پاک تێ ئەکۆشێ
ئەمانە پەندی ڕێی ئینسانییە
چی بکەین مەیلی خەلق بە شەیتانییە