بێوەفا مارف بەجارێ بۆچ لەبیرت چوومەوە

بۆ میرزا مارفی شاعیرە
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
 1 دقیقه  661 مشاهده
بێ وەفا مارفاعلام بەجارێ بۆچ لەبیرت چوومەوە
بۆ چی نازانی ئەمە چەن ڕۆژە من هاتوومەوە؟
ئەی نەفام چۆن شێر ئەسیری پەنجەیی ڕێوی ئەبێ؟!
شاهبازت دیوە تا ئەمڕۆ بە چنگی بوومەوە؟!
هاتمەوە بەڵکوو کە چەن وەقتێ لە غەم فارغ ببم
چاوی فەتتانیم کە دی دیسان لەسەر خۆ چوومەوە
ئەهلی ئەم شارە لە وەقتێکۆ کە تۆ ون بووی لە من
مات و بێ دەنگن بە شێخ و جوولەکە و مالوومەوە
زۆر ئەترسم تۆ نەبینم یا بڕۆمۆ چاوەکەم
ناموراد و دەربەدەر بم بەم دڵەی مەحروومەوە
پێی وتم ئەحمەدتخلص لەبەر چی قامەتت وا خەم بووە
بۆ چی ئێستاش وای بە داخی تاقەکەی ئەبروومەوە؟