سەبا عەرزی خلووس و بەندەگیم و هەم دوعاخوانی
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
2 دقیقه
1292 مشاهده
سەبا عەرزی خلووس و بەندەگیم و هەم دوعاخوانی
ببە بۆ خزمەتی شاهی موحیتی گشت سولەیمانی
بڵێ قوربانی تۆ بم ئەی سەلاحەددینی ئەییوبی
بە زۆری پەنجە وەک حەیدەر، بە سیما یۆسفی سانی
لە دەست کافر نەجاتمان بوو، بیحەمدیللاهی وەلمیننە
لە سایەی دەست و تیغ و هیممەتی تۆ شێری یەزدانی
خوداوەندا بە لوتفی خۆت لە چاوی بەد بە دووری کە
بە جاهی سەییدی مورسەل، بە ڕۆحی شاهی گەیلانی
لە پاش ئەم ئیحتیراماتە، بڵێ بەو شاهی دەورانە
چ جورمێکی هەیە ئەحمەدتخلص، کە کردووتە بە زیندانی
ئەگەر شایەد لە خزمەتتا خراپەی ئەو بووە سابیت
بە لوتفی خۆت عەفووی کە چونکە هەر خۆت ساحیب ئیحسانی
کە جورمێکی نییە تا کەی، لە حەپسا دانیشێ قوربان
لە تەنهایی لە فیکری چۆتەوە ئادابی ئینسانی
ئەگەر داوای کەفیلی لێ ئەفەرمووی حازرە، یاخود
موڵک تەئمین ئەکا سەد جار، بە ئایین و بە ئیمانی
هەتا مردن، وەکوو بەندە، لە خزمەت شاهی کوردستان
حەیاتی خۆی فیدا کا بۆ هەموو ئەمرێک و فەرمانی
من ئەم حەپسەم لەلا فەخرە، بە شەرتێ سەروەری کوردان
لە حەق ئەم بەندەیەی خۆیا، بمێنی لوتفی جارانی
بە زاتی پاکی بێ هەمتا، بە نووری ئەحمەدی مورسەل
جەنابت سوێند ئەدەم قوربان، بە گشت ئایاتی قورئانی
بە لوتف و مەرحەمەت ئەم بندەیەی خۆتە عەفوو فەرموو
ئەتۆ سەرفی نەزەر فەرموو، لە جورم و سەهو و نیسیانی
لە لوتفی تۆ زیاتر هیچ پەیامێکی نییە موختارتخلص
بە کاری هیچ نەهاتن دۆستەکانی خزم و خوێشانی