بێوەفا مارف بەجارێ بۆچ لەبیرت چوومەوە
بۆ میرزا مارفی شاعیرە
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
1 خولەک
848 بینین
بێ وەفا مارفناوی تایبەت بەجارێ بۆچ لەبیرت چوومەوە
بۆ چی نازانی ئەمە چەن ڕۆژە من هاتوومەوە؟
ئەی نەفام چۆن شێر ئەسیری پەنجەیی ڕێوی ئەبێ؟!
شاهبازت دیوە تا ئەمڕۆ بە چنگی بوومەوە؟!
هاتمەوە بەڵکوو کە چەن وەقتێ لە غەم فارغ ببم
چاوی فەتتانیم کە دی دیسان لەسەر خۆ چوومەوە
ئەهلی ئەم شارە لە وەقتێکۆ کە تۆ ون بووی لە من
مات و بێ دەنگن بە شێخ و جوولەکە و مالوومەوە
زۆر ئەترسم تۆ نەبینم یا بڕۆمۆ چاوەکەم
ناموراد و دەربەدەر بم بەم دڵەی مەحروومەوە
پێی وتم ئەحمەدناسناوی ئەدەبی لەبەر چی قامەتت وا خەم بووە
بۆ چی ئێستاش وای بە داخی تاقەکەی ئەبروومەوە؟