هەندێ وەک «کەروێشک» خەوی درۆیە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
701 مشاهده
هەندێ وەک «کەروێشک» خەوی درۆیە
هەندێ وەک «ڕێوی» بە چڵوچۆیە
«کەمتیار» بەوەی پێی دەڵێن چاکە
قولەپێی ئەسمن، نقەی بۆ ناکا
«تانجی» قەلادەی زیوی بکە مل
کەروێشک و ڕێویت بۆ ئەخا لە گل
سەگیش بە نانێ نایەڵێ «دوون»ان
بە دزی شەوان ڕوو بکەنە ماڵان
وڵاخ بە «ئالیک» ئەتبا بەڕێوە
خزمەتکار بەندی خۆراکی شێوە
ئەگەر ئەولادت باش نەکەی بەخێو
لە هەموو شوێنێک لێت ئەبێ بە «خێو»
خوا کە گیان و نان ئەدا بە بەندە
ناسینی ئەویش بە «کەرەم» بەندە
کەم کەس چاکەیان وا لە پێش چاوە
«بەدنمەک» سپڵەی ناوە، بەدناوە
لە پێشدا «چەقەڵ» لەناو شارا بوون
«سەگەل» فێڵیان کرد، ئەوان بۆی دەرچوون
ئێستا کە بە شەو، دێن دەلوورێنن
سەگەل بە «یۆخ، یۆخ» ڕایان ئەفڕێنن
ئەم پەندە کەڵکی ئەوە دەگرێ
بە بەڵێنی سەگ باوەڕ ناکرێ