چنار کە بڕا و جوێ بووەوە لە بن

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  724 مشاهده
چنار کە بڕا و جوێ بووەوە لە بن
ئەیکەن بە پەیژە، پیا سەر ئەکەون
«ڕەسەن» بۆ ناسوار، ئاوزەنگی نادا
«کەر» هەرچی هەستا سواری بوو پیا دا
«مازوو» چونکو خۆی بێ ئەرک بە بەرە
بێ منەت فەیزی «مەننی» لەسەرە
داری «سەرو» چونکو بە باڵا ئەخوڕێ
قووچ بووەتەوە و بەریش ناگرێ
ئەوی بە دەعیە بەرز ئەبێتەوە
وەک «شۆڕەبی»یە، ئەنەوێتەوە
پیاوخراپ هێندە کەوتۆتە کایە
چاک دەڵێ: کاشکێ خراپ بوومایە!
وا چاوم لێیە پیاوی بەنامووس
خوا خستوویەتە ژێر ئەمری «جاسووس»
خوا بۆیە کاری ئەوتۆ ئەسازێ
هیچ کەس بە عیلم و فەزڵی نەنازێ
جاران لووس باو بوو، ئێستە زمانی لووس
بازاڕی گەرمە ئێستا «قزە ڕووس»
من فەخر ئەکەم ئێستا بەم ئیشە
کە باوی دەستەی ئاغای بێ ڕیشە
یاخوا هەر ئەوان بکەونە ڕاسی کار
تاکو دەرکەوێ بەکار و بێکار!