سروشتمان چونکو گەنمی تیایە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  935 مشاهده
سروشتمان چونکو گەنمی تیایە
هەویر بۆ هەموو زاممان دەوایە#ئەگەر ئاوبەندیش زۆرمان پێ بێنێ
نیوەنمەکێ ژانی ئەشکێنێ#لەبەر ئەوەیە ئەگەر نەبرژێین
فش هەڵدێین بە بای غرور ئەترشێین#لە فەسیلەدا تیرەتیرەین، جوێین
گاڵ و زوڕات و دانەوێڵە و جۆین#هاڕیونی ئاشی چەرخ بە قینەوە
ئاردی ناو دڕکین، یەک ناگرینەوە#چاومان ژوور سەری خۆمان نابینێ
عالەم سەرکەوت و «کورد» وا دەمێنێ#دووکەڵ لە نزمی بەرز ئەبێتەوە
دیزە لە بەرزی تل ئەبێتەوە
ئەورووپا ئۆردووی کۆلارەی هەیە!
کوردیش کەلارەی تەپاڵەی هەیە!#«تەکەنمەد»ی ئێمە «بەرگن»ە
فانیلەی ئەوان «ڕۆنگ»ە بەرگنە#ئەو گیایەی ئێمە ئەیخەینە بەر کەر
ئەوان «ئاوریشمی» لێ دێننە بەر#ئەوەی لەم خاکە خۆی پەیدا ئەبێ
دەس خێوی کەوێ، بە کیمیا ئەبێ