بووکە بارانە ئاوی پیادەکەن

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1123 مشاهده
بووکە بارانە ئاوی پیادەکەن
ئینجا بۆ باران ڕوو لە خوا دەکەن
خوا هەموو ساڵێ بۆ «کەپرەشینە»
باران ئەنێرێ ئەڵێن: ئایینە
بۆ ئایین نییە ئەو تۆزە ئاوە
بورجی ئاسمان هەروا سووڕاوە
ئەگینە ئەگەر بە دوعای «جوو» بێ
ئەبێ بۆ «هیتلەر» مەرگێکی زوو بێ
لام وایە هیتلەر نەسڵی شەیتانە
بۆ شەڕ خوڵقاوە، عەدووی ئینسانە
لە سەرزەمین و دەریا و هەوادا
بە شەڕ بۆ بەشەر بۆمبای هەوا دا
چەند پیر و جوان و منداڵی هەژار
لە گیان کێشاندا لێی کەوتنە هاوار
کەچی ناڵەیان تەئسیر نانوێنێ
کوا دادی مەزڵووم عەرش ئەلەرزێنێ؟
ئەوی بە گوناهـ ڕەش ئەبێتەوە
«تیر» ڕێ لە لەشیا نادۆزێتەوە
وا چاکە ئینسان هێند گوناهکار بێ
کە «تیر» نەیبڕێ، لە مەرگ ڕزگار بێ