بارانی نیسان دوڕ و گەوهەرە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
775 مشاهده
بارانی نیسان دوڕ و گەوهەرە
لە ڕاستی ئێمە ژاڵەی بێ بەرە
فریشتەی ڕەحمەت لە تەقەی بۆمبا
هەڵفڕییەوە، ڕەنجمان چوو بە با
خوا فەرمووی: دنیا! بچۆرە بنە
ڕوو بکەرە ئەوەی، کە ڕووی لە منە
کەچی دنیای کەچ پێچەوانەی کرد
هەرچی خوا نەیویست، خۆی بۆ ئەوە برد
ئێستاش ئەوانەی کە خوێن ئەڕێژن
هەندێ بەدنمەک چاکیان ئەبێژن
بە نانی «عێراق» پەروەردە ئەبن
کەچی بە نەزمی «نازی» ئەنووزن
ڕەحمەت لەو کەسەی «ئەسپێ» ئەکوژێ
لە باخەڵیایە و خوێنی ئەمژێ
نیسکی «مۆریاس» و هەرزنی «ڕەنگاڵ»
بێ بەروپشتن، بۆ کەس نابنە ماڵ
لەم سیاسەتەی ئینگلیزە ناگەم
پیاوی بەدنمەک ئەخاتە پێش دەم
پیرەمێرد ئەڵێ: پیاوێ سەرکەوێ
ئەبێ دوڕناس بێ، کووژەکەی نەوێ
دەربارەی ناکەس پیاوەتی مەکە
بە کوڵ بیبەیتە «کەعبە» لەک، لەکە!