هەر خزمە، کە تۆ ئەخوێنێتەوە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  952 مشاهده
هەر خزمە، کە تۆ ئەخوێنێتەوە
ئاو ئەڕوا، زیخە ئەمێنێتەوە
پیاوت نارد بۆ ئیش قووەتی بەرێ
سەعات قوڕمیشی نەکەی ناگەڕێ
بۆیە ئەم قەومە ئیشی لە پاشە
بۆ هەموو کارێ «دەوەن بە ئاشە»
ئەگەر پاییزان تۆ «سەد» ببەستی
لە بەهاراندا لە لافاو ڕەستی
خۆ ئەگەر بڵێی: دووگی خۆم خۆش بێ
ڕۆژێکت لێدێ کە گورگت تووش بێ
هەندێ بۆ نازی کەوتوونە داوا
«سەی کونەماسی و پاسی جرتاوا»
لە جێیەک بنوو ئاو هات تەڕ نەبی
سەودایێ بکە تووشی شەڕ نەبی
حەرام خۆریش بی و بە بەشێکی کەم
شلە بخۆری و بچیە جەهەننەم!!
ئەگەر ئەکوژرێیت بۆ نیگارێ بێ
ئەگەر ئەگیرێیت با بۆ شارێ بێ
ئەگەر قازانجت هەر بۆخۆت بوێ
ناشارێیتەوە خەڵکت لێ ئەدوێ
تەلەسمی جامی چل کلیلەیە
هەرچی چەوت نەبێ دیارە خلەیە!