نرخی شت سەرکەوت زۆر گرانییە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  821 مشاهده
نرخی شت سەرکەوت زۆر گرانییە
هەر ڕۆحە بۆ شەڕ کە بەهای نییە
کوشتاری بەشەر لە وزە دەرچوو
سەپان دروێنەی وا بۆ ناکرێ زوو
«مانیاتیرمە»یە کە «هیتلەر» ئەیکا
ئەم هەموو خەڵکە خۆی بە کوشت ئەدا
ئەگینە مردن هێندە سووک نییە
شەر تەقەی شایی سەر ڕێی بووک نییە
ئێستا بە ملیۆن کوشتار ئەژمێرن
وا دەردەکەوێ لە ژیان تێرن
لە لایەکەوە فەننی ئەڵەمان
بووە بە سەرمایەی حیرەتی جیهان
کەچی هەر وەک کەر لێیان ئەخوڕێ
بە بۆمبای دوژمن جەرگیان ئەبڕێ
هەر دینی ئیسلام ڕێی سەلامەتە
بۆ هەموو بەشەر جێی هیدایەتە
خوا فەرموویەتی بە جینسی بەشەر
«خۆتان مەخەنە ناو تەهلوکەی شەڕ»
ئایینی «نازی» و مەسلەکی هیتلەر
ئەمەیە، کەچی خۆ دەکەن بە کەر
لەم دوورەیشەوە ڕۆح بە پەروازن
بە دەستە چیلکەی ناوی ئەنازن