تا هەتاو نەبێ، سێبەر نابینی

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  973 مشاهده
تا هەتاو نەبێ، سێبەر نابینی
تا باران نەبێ، دەغڵ ناچێنی
کرم کە ڕەگی درەختی خواردی
پیشەت ئەبێتە هەناسە ساردی
ڕۆژ کچە و مانگیش بە کوڕ ناوئەبرێ
کەچی کوڕ لە کچ ڕووناکی دەگرێ
زلی بێ هونەر کار ناباتە سەر
ئاگر بە فیتنەی «کورتێک» بێتە گەڕ
گورگ دوعا ئەکا یاڕەبی تەم بێ
تەم و دۆمان بی، ڕان لە گوێ چەم بێ
من چی دەڵێم و تەنبوورەکەم چی؟
ئاهەنگی دنیا کەوتۆتە کەچی
عادەتە وشک و تەڕ تێکەڵ کردن
گۆرانییەکە بە کۆمەڵ مردن
سەد زینهار دۆستی بێ بایەخ مەگرە
تورک و دۆستی ئاو و ئاگرە
«بسمار» وتوویە: «حەق هی غاڵبە»
لە سیاسەتدا ئەمە قاڵبە
با وجود ئەمە پیشەی دنیایە
دیارە لای خودا کە حەق باڵایە
پیاو ئاخرین بێ و لە هۆشا وریا
بە گۆشەی تەنیا، نەک کوشتەی دنیا
وەتەن پەروەرم بە خودای بێباک
کوێرە چیت ئەوێ؟ چاوێکی ڕووناک