هەوای دانەیە مورغ ئەخاتە داو
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
851 مشاهده
هەوای دانەیە مورغ ئەخاتە داو
سەودای ناو و داو پیاو ئەخاتە ناو
ئەگینە کەسێ کە خوا بیداتێ
خۆی گرتە کەنار پەڵی ناگاتێ
جاران بۆ ماسی زۆر قنگ تەڕ ئەبوو
چەند تۆڕ ئەپچڕا، چەند داو بەرئەبوو
ئێستا سەد ماسی ئەگرن تەڕ نابن!
بۆ ڕەسمی ماسیش تووشی گەڕ نابن
هەمووی بە هاتە گەردشی دونیا
نەک بە زانست و بە ڕەنجی تەنیا
هەیە لەپڕێ ئەبێ بە کوڕێ
هەیە هەوڵ ئەدا و پەلی ئەپچڕێ
«حەمە ساڵح ئاغای قزڵجە»یشمان مرد
هەر ئەو بوو لەگەڵ دنیا دەریەبرد
ئەگەر بمایە بۆ ئەم زەمانە
ئەوسا ئەتزانی ساحیب عینوانە
کاتێ بارانی نیسان ئەبارێ
شەلاقەی لەگەڵ ئەڕژێتە خوارێ
گەزۆ و شەلاقە بۆ جوو ئەباری
ئێستا دەم تاڵن بە دەردی کاری
ئەمساڵ «هیتلەر» و «هامان»یان ئەکوشت
بۆیە وا بەردیان لێ گرتوونە مشت
بەڵام بەکێشن جەفایان لێ دێ
ئەلێن ئەڵبەتە ڕۆژی ئێمەیش دێ