قەت نوقڵانەی بەد لە دەستت مەدە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
965 مشاهده
قەت نوقڵانەی بەد لە دەستت مەدە
بەدی هاتنی لە سەدا سەدە!!
کە تۆ بە یەکێ بڵێی ئاخرشەڕ
ڕێی ئاخر شەڕی هەڵبەت دێتەبەر
دوعای پیرێژن بۆ ئاخرخێری
زوو گیرا دەبێ بە بەرچاوتێری
چلەی هاوینە و چوار چلە هەیە
نازانین چلی ئێمە تا کەیە؟
مەلای مەزبوورە و حیسابی ڕۆژوو
بەردیشی تێخست بازهەم بە سەرچوو
بە چلە بەفر و قیر ئەتوێتەوە
سامی باحورایش زوو ئەبڕێتەوە
بۆ «کُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْت»
تەفسیری وابوو هەر پیری بەرکەوت
هەندێ لە بورجی موشەییەدە دان
لە ئیدراکی مەوت بێ سات و سەودان
کاتێکیان زانی کە ئەیان نێژن
خۆشیان ئەزانن چاکیان نایێژن
با ئەوان بڕۆن جێگایان بۆش بێ
قەی ناکە لەوێ خوا لێیان خۆش بێ
خوا کێو ئەبینێ و بەفری تێدەکا
نەزان بێهوودە قسەی لێدەکا
من نازانم چیم لەم و لەو داوە
خوا ڕەوای بینێ میوەم تەواوە