لەوە بترسە لە خوا ناترسێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1276 مشاهده
لەوە بترسە لە خوا ناترسێ
لە خوا نەترسێ لەکەس ناترسێ
ڕێوی کە هاتو بوو بە فاقەوە
فێڵبازی دەنێ بە گوێی تاقەوە
دەگەوزێ بەدەم واقەواقەوە
کلکی شۆڕ دەبێ بە لای لاقەوە
شەرع ئەڵێ: «کُلُّ مُضِرُّ یُقْتَل»
بە پارەی میری بەراز ئەکەن پەل
میری گوێی بەراز بە پارە دەکڕێ
چونکە زەرعاتی خەڵک هەڵئەدڕێ
ئێمە ئەمانە بۆیە ئەنووسین
کە بیگرنە گوێ، بەڵام مەئیووسین
خوویێ کە ئینسان گرتی بە شیری
لێی نابێتەوە تا ئاخری پیری
«واریتە» گورگی کرد بە پیاوی مەڕ
بە چاوی خۆم دیم پووشی خستە بەر
ئێمە وا گورگی بۆز ئەپەرەستین
نادانی دەستی زانستی پەستین