ئەوانەی دەوڵەت بە هیچ ناگرن
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1010 مشاهده
ئەوانەی دەوڵەت بە هیچ ناگرن
بە مەردی تڕی دنیا دەبڕن
وا بزانە هەزار فەردە توتنت بوو
ئاوڕت دایەوە ئاگری تێبەربوو
هەر تووتن نییە ئەو کڵوکۆیە
دوو بەشی قرچەی ناو جەرگی تۆیە
ئەگەر دەرئەزەل هیچت نەبوایە
ئەتگوت بە نەبوون هیچم لێنایە
بەڵام تۆ پارەی بەغدات لەسەر بێ
لێرەیش تووتنەکەت ئاگری تێبەربێ
ئینجا بڕوانە ئاگری دەروونت
ڕەنج بە خەساری و دەردی نەبوونت
دوژمنیش دەڵێ: دەبڕۆ گۆڕت بێ
کە بڕوا بۆچی ماڵی زۆرت بێ
من سەربەست ئەژیم ڕەند و قەلەندەر
سەودای مەبعووسیم بۆچ کەوێتە سەر
ئەویش چەند ڕۆژێ سەهرە و سەییارە
بە فسخی!! بەغدات لە دوور لێ دیارە
تووتن سووتان و وەرگەڕان یەکە
حەز لە حەمامی زەواجل مەکە
کە بۆ کەوتن بێ بڵندبوونەوە
مەفڕە بە هەوای بەرزی یەک شەوە