کەوتووینە دەورێ هەرچی بۆی بلوێ

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1016 مشاهده
کەوتووینە دەورێ هەرچی بۆی بلوێ
دەستی چەوری خۆی بە خەڵکا ئەسوێ
وتی: فڵانی وابووم بە کەباب!
خوشکتیان دیوە چۆتە جێی خراپ
وتی: برادەر ئەمە بوختانە
وتی: منداڵی ئێمە دیویانە
مەلا وەعزی دا کە ڕوەو کابە
میز کردن کفرە هێجگار خرابە
کەچی خۆی ڕوەو قیبلە بە پێوە
میزی کرد چاویان لێبوو لە دێوە!
وتیان وەعزی خۆت لە بیر نەماوە
وتی: من سەریم بۆ وەرگێڕاوە
عاشووراغا بوو لەگەڵ ئاسێ خان
کە لەسەر تەختە هەڵیان ئەپەڕان
ئێستا ئەوانە بوون بە ڕۆح لەبەر
بەو هەڵپەڕکێیە کار ئەبەنە سەر
ڕۆحێکی گران لە کەسدا نییە
ڕۆح سووکیان ئەوێ ڕۆح قورس بۆ چییە؟
وا خەفەتیان دی ئیتر هێجگاریی
زەمین نایمێنێ سوڵتەی بێداریی
ئەگەر نەمردین هەتا بەهار دێ
بۆ دەستەی ئێمە کورتان لەشار دێ
بەو کورتانەوە ئەچنە بەغدا
هەروا دێنەوە هەوسار بەرەڵدا