پەڵە، وەک پەڵ دای لە سەر و گوێلاک

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  994 مشاهده
پەڵە، وەک پەڵ دای لە سەر و گوێلاک
دار و خەڵووزمان لێبوو بە تریاک
باران ڕەحمەتە و خەڵک لێی ڕادەکا
خۆ ڕۆژەوانیش بەرد بە با دەکا
مەزلوم جوێن ئەدا و گونای بارامە
ڕەمەزان بە جەنگ، سەفەر بەدنامە!
بە نەوتی قیرتاو سەوز ئەبێ شاوریی
خەتای بارانە کە زۆر دەباریی
خەڵک لە ماڵی خۆی ڕۆژوو ناگرێ
سۆفی گوناهی حکومەت ئەگرێ
بێنەواییە شەڕی گوێ کوانوو
بادار نانی خۆی کردە بیانوو
چەتە، کە کز بوو نوێژکەرە و چاکە
گورگ کەڵبەی نەشکێ چاوەڕێی لاکە
ڕەمزان سێ تەونی لێ گرتووینە دار
حەوت ترنگیلی و خومار و قومار
ئەڵێن فڵان بەگ خۆی بەڕۆژووە
دوای خۆی بڕوانێ کە کێی لە دووە
بە تەنها گوڵێ بەهارمان نایە
هەر مێزێ بگری کولێرەی تیایە