بە ڕیسی خەڵکی بۆچ ئەڵێی: پەتە
از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
1 دقیقه
1206 مشاهده
بە ڕیسی خەڵکی بۆچ ئەڵێی: پەتە
زوبانت بێڵێ سەرت ڕەحەتە
پیاوی زۆربڵێ بۆ دۆزەخ بەرە
لەوێشدا ئەڵێ: دارەکەی تەڕە
وەختێ ئەتوانی بەگژ مندا بێی
بۆ بەرهەڵستی زۆری من بشێی
پێ لە مار مەنێ هەر چەند سڕیش بێ
مەچۆ ڕێی بەراز لە ڕەو بڕیش بێ
تەنها گاجووتێ زیان دەنوێنێ
کەچی گاگەلێ تێوە ئەگڵێنێ
ئێستا من بۆیە ناوم پورێیە
خەتا سوورێیە و لە خۆم دوورێیە
دنیا شێواوە بە شڕم بڕم
دەست بە کڵاوی خۆمەوە دەگرم
هێشتاکو بێستان بەرەڵا نییە
ئەم دووگە چەورە بێ بەڵا نییە