جالینووس ئەڵێ: تاقیم کردەوە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  873 مشاهده
جالینووس ئەڵێ: تاقیم کردەوە
هەر قەومێ ناسرا بە پێی کردەوە
هیندی و حەکیمی، فورس و تەکەببور
تورک ئیتاعەت، ئەرمەن سفرەدڕ
عارەبی بەڕی و میوان پەروەری
کورد و ئازایی، بە ماڵ و سەری
حەبەش سەداقەت، شامی و شەئامەت
مەلا و چرووکی، زەنگی و حەماقەت
کورت و فیتنەیی، درێژی و بێ هۆش
لە دوو جەژنان بوو شێخی نوێژ فرۆش
ئاین و ئۆیینی مووزەردی چاوکاڵ
شەهوەت پەرەستی ڕەشی ڕووبەخاڵ
کوێر و حافیزە جوولەکە و حیساب
بەنگ و کەساسی، دەوڵەت و شەراب
جاف بۆ زییانی، هەمەوەند بۆ شەڕ
شێخ و تەفرەقە، زەنگەنە بۆ گەڕ
پشدەر جەنگاوەر ڕێکن و یەکەن
شوان و دزەیی لە ناویان ئەکەن
بانەیی دەڵێن: ئەسحابە کوژن
سیوەیلی ئێستا قامک دەمژن