کاولەکەی وەتەن هێندە شیرینە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1910 مشاهده
کاولەکەی وەتەن هێندە شیرینە
ژاری دووپشکی عەربەت هەنگوینە
ئاو مەند بێ و پیاو مۆن، لێیان بترسە
ڵچ شۆڕ پەریش بێ، هەر ئێسکی قورسە
شەیتان پەلەی کرد بۆیە زەلیلە
ڕاوەستە و حەڵوا بێ لە بەرسیلە
کاربەدەست، دەستیان لە دەست هەڵبڕی
کاتێکت زانی خوا نانی بڕی
کە خۆت خودبین و بۆ خەڵک بەدبین بی
نابێ لە دوایی ڕۆژت ئەمین بی
دۆستت ئەوەتە کە ئەتگرێنێ
دوژمن ئەوەتە پێت پێئەکەنێ