بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوە

از کتاب:
پەندەکانی پیرەمێرد
اثر:
پیرمرد (1867-1950)
 1 دقیقه  1786 مشاهده
بە چکە چکە، قەرز نابڕێتەوە
سەد بەرتیل قەرزێ نابژێرێتەوە
ئەگەر چەسپاندن بێتە سەر تکا
بڵێن تێکۆشان ئابڕووی تکا
کە من ئاغا بم تۆیش وەک من ئاغا
بەڕەشڕەمان کێ بێ بۆ داخا
ئەڵێن: ئاو دێنن، خۆشی خۆشییە!
بۆ هاوین نەبێ ئاومان بۆ چییە؟
کێ معاش بۆ ناو ڕەت ئەکاتەوە
موفتیش شەڕابی مفت ئەخواتەوە
بە گفت سەر و ماڵ درێغی نییە
هاتە کردەوە بایەخی نییە
هەموو وڵاتمان شکور ئاوایە
قەرەداخ ناوی زەردی ئاوایە