دڵبەرێکم هەیە سیمینبەر و خۆش ڕەفتارە
از کتاب:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
اثر:
احمد مختار جاف (1896-1935)
1 دقیقه
2370 مشاهده
دڵبەرێکم هەیە سیمینبەر و خۆش ڕەفتارە
چاوی وەک نێرگسی شەهلا هەموو دەم بیمارە
ئەبرویی قیبلەیە، خاڵی حەجەرولئەسوەداعلامە ئەو
پەرچەمی میسلی سەلیب، زوڵفی ئەڵێی زوننارە
ڕووی گوڵەباخە نیگارم بە خوا حەیفە کە ئەو
هاوڕەفیقی شەو و ڕۆژی دڕک و هەم خارە
ساحیبی عیشوەیە غارەتگەری ئیمانی مەیە
دڵڕەق و زاڵمە بێ میهر و وەفا و عەییارە
ڕوویەتی ئاهویی چین و نیگەهی ئافەتی دین
دەمی وەک فندق و لێوی هەر ئەڵێی گوڵنارە
بۆ فریبی دڵی ئەحمەدتخلص هەموو دەم ئەو شۆخە
حازرە یاڕەبی، ئەو دڵبەرە چەن مەککارە