دڵبەرێکم هەیە سیمینبەر و خۆش ڕەفتارە
لە کتێبی:
دیوانی ئەحمەد موختار جاف
بەرهەمی:
ئەحمەد موختار جاف (1896-1935)
1 خولەک
2454 بینین
دڵبەرێکم هەیە سیمینبەر و خۆش ڕەفتارە
چاوی وەک نێرگسی شەهلا هەموو دەم بیمارە
ئەبرویی قیبلەیە، خاڵی حەجەرولئەسوەدناوی تایبەتە ئەو
پەرچەمی میسلی سەلیب، زوڵفی ئەڵێی زوننارە
ڕووی گوڵەباخە نیگارم بە خوا حەیفە کە ئەو
هاوڕەفیقی شەو و ڕۆژی دڕک و هەم خارە
ساحیبی عیشوەیە غارەتگەری ئیمانی مەیە
دڵڕەق و زاڵمە بێ میهر و وەفا و عەییارە
ڕوویەتی ئاهویی چین و نیگەهی ئافەتی دین
دەمی وەک فندق و لێوی هەر ئەڵێی گوڵنارە
بۆ فریبی دڵی ئەحمەدناسناوی ئەدەبی هەموو دەم ئەو شۆخە
حازرە یاڕەبی، ئەو دڵبەرە چەن مەککارە